کوشتنی کۆڵبەرێک لە سنووری چاڵدۆران

KMMK:

سەرلە بەیانی شەممە 26ی رەزبەری 2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەمین شەمسی” لە سنوری چاڵدۆڕان لەلایەن هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو سنورە راستەوخۆ تەقەی لێدەکرێت و دەکوژرێت.

بە پێی راپۆرتەکە، ناوبراو خاون ژیانی هاوسەریە و یەک منداڵیان هەیە.

راگەیەندراوە کە لەگەڵ گروپێکی تر لە کۆڵبەران کراونەتە ئامانج و لەئاکامدا گیانی لەدەست داوە.

بە پێی زانیاریە کۆکراوەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵی زایینیەوە تا ئێستا 59 کۆڵبەر و کاسبکار لەلایەن هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و هەروەها 150ی دیکەش بریندار کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان