سەربازێک لە کاتی مەرەخسی‌دا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بە پێی هەواڵی گە یشتوو بە کۆمە ڵە ی مافی مرۆڤی کوردستان: لەگوندێکی شاری شنۆ، لاوێکی تە مە ن ١٩ ساڵە بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی ئە م هە واڵە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٥پووشپەڕ، لاوێکی تە مە ن١٩ ساڵە بە ناوی ئیحسان یە گانە خەڵکی گوندی “سێ کانی” لە ماڵە کە ی خۆیاندا خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئیحسان سەرباز بووە و لە کاتی گەڕانەوە ی‌دا بۆ مەرە خە سی، هەوڵی خۆکوژیی داوە. هەتاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لە مەڕ هۆکاری خۆکوژیی ئەو لاوە کوردە لە بەردەستدا نیە.

شایانی باسە ،خۆکوژی لە ڕۆژهە ڵاتی کوردستاندا بوە بەدیاردەێیکی دزێو و بەرەکی کۆمە ڵگای ئێمە ی گرتۆتە وە ،هە رچە ن گرفتە کۆمەڵایە تیە کان و بێ دەرە تانی لە ناو ژنانی کۆمەڵگادا ڕێژە ی بە ر چاوی خۆکوژیە کانن ،بەڵام لە ناوپیاواندا زۆرتر باری نالەباری ئابوری وبێکاری دەبێتە هۆی نائومێدی و هەوڵە خۆکوژیە کان .

هەرچە ن سەربازی لە ئێراندا وەکو ئیجباری داسە پاوە بە سە ر لاواندا ،بەڵام لە دوای تەواو بونی سە ربازیش هیچ دەراوێکی ڕوون بۆ چونە سە کارێک لە ڕۆژهە ڵاتی کوردستاندا بونی نییە ،ئەمەش زۆرجار سەرباز یان بە گولە یان خۆهەڵواسین هە وڵی خۆکوژی دەدەن .

کۆمە ڵە ی مافی مرۆڤی کوردستان