ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان ئێران کوژرانی کاسبکارێکی لێکەوتەوە

KMMK:

سێشەممە 22ی ڕەزبەر 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی هیوا وەکیلی کوڕی کەریم خەلکی شاری سەقز لە ڕێگای  «سەقز ـ دیواندەرە« لە سێڕییانی «ڕەشی ئاوا« و «وەزمان» لە کاتی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی جمهوری اسلامی، ماشینەکەی وەردەگێرێ و گیانی لەدەست دەدا.

بەپێی هەوالەکە، جیا لە گیان لەدەستدانی ئەو هاوڵاتییه، هێزە نیزامییەکانی ئێران کاسبکارێکی دیکە دەسبەسەر دەکەن کە تا ئامادەکردنی ئەم هەوالە هیچ زانیارییەک لەمەر ناسنامە و چارەنووسی ئەم کاسبکارە لەبەر دەست دا نییە.
جێی ئاماژەیە کە هێزە نیزامییەکان بەبیانووی پێبوونی شتومەکی قاچاغ دەستیان بە ڕاودوونانی ئەو دوو کاسبکارە کردووە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم  حاڵەتەوە 58کۆڵبەر و کاسبکار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا کوژراون و 150کۆڵبەریش بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان