سەردەشت: هاوڵاتییەک دەستبەسەر کـرا

KMMK:

ڕەزبەری مانگی ساڵی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی محەممەد عەلی خاڵەنەژاد کوڕی جەماڵ خەڵکی گوندی “مارغان” سەر بە شاری سەردەشت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە.

بە گوێرەی زانیاری گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران، ئەم هاوڵاتییەیان بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و پاشان ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.

هەروەها سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، هێشتا لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی پێوەی لکێنراون زانیارییەکی ورد بە دەستەوە نییە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییەوە 188 هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە؟لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان