سنە‌‌: گواستنەوەی هاووڵاتییەک بۆ زیندان

KMMK:

یەکشەممە ‌‌‌20ی ڕەزبەری 2720ی کوردی،”شادمان بەنی بەشیر چالاکی مەدەنی و ئەندامی گرووپی کەژەوانی” چلچەمە” بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی خۆی بە لقی چواری جێبەجێکاری سزاکانی حکوومەت لە شاری سنە بناسێنێ و پاشان بۆ زیندانی حکوومەت لەو شارە گواسترایەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە: ناوبراو پێنجشەممە 24ی ڕێبەندانی 2719ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بە تۆمەتی” پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات، ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵات” دەستبەسەر کرا.
پاش ماوەیەک لە سێشەممە 20ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی 150 ملوێن تمەنی لە زیندانی ناوەندی حکوومەت لە ســنە ئازاد کرابوو.
لە 6ی گوڵانی2720ی کوردی، ڕێوڕەسمی لێکۆڵینەوەی دۆسیەی ئەم چالاکە مەدەنییە لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە سنە بەڕێوە چوو و ناوبراو بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبە دژبەرەکان پەڕییەوە بەڵام بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کـرا.
لە لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی حکوومەت لە ســنە حوکمی یەک ساڵەی ئەم چالاکە مەدەنییە بۆ 6 مانگ زیندانی تەعزیری داشـکا.

بە پێی داتاکانی ناوندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 188 هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لیەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران ـەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان