سەردەشت؛ بریندار بونی کۆڵبەرێک

KMMK

شەممە ‌‌19ی ڕەزبەری 2720ی کوردی، کۆڵبەرێک به ناوی “ڕەحمەت ئەمینی” خەلکی گوندی دارمکۆن سەربە ناوچەی وەزینەی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنوری نۆکان بە گرانی بریندار بوو.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران لە ناوچەی سنووری نۆکان سەر بە سەردەشت کۆمەڵێک کۆڵبەریان کردە ئامانجی چەکەکانیان و لە ئاکامی ئەم هێرشە ڕەحمەت ئەمینی ماسولکەی بە سەختی بریندار بوو.ناوبراو بۆ چارەسەری برینەکەی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سەردەشت ڕاگواسترا.

بە پێی داتاکانی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای سالی نوێی زایینیەوە تا ئیستا ‌147کۆلبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران