فلیمی تێهەڵچوون لەگەڵ داعش لەسنە

بەپێی ئەو هەواڵەی بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە هێزە ئەمنی وئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی هەندێ لە کەناڵ وپێگەیەنەرەکانەوە وەکوو تێلگرام دەستی داوەتە بڵاو کردنەوەی ویدیۆیەکی ساختە ودرۆین لە تێهەڵچوونی لەگەڵ داعش لەشاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

لەم فلیمەدا دەبینرێ دووکەس کوژراون وهێزە ئینتزامی وئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدەوری ئەم دوکەسە کوژراوە لە شوێنێکی پڕگژوگیا( لەوەڕگە)بە شیکارییەک لەسەر ئەم دو کەسە ،هەوڵیان لەسەرئەوەیە وەکو داعش وخۆتەقێنەوە بیان ناسێنن.

بەپێی ئەم ڕاپۆڕتەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هێزە ئەمنی  وئینتزامی ئیتلاعاتییەکانی ئێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمەبەستی ئەمنی کردنی هەرچی زیاتری کوردستان وگوشارخستنە سەر چالاکانی سیاسی مەدەنی لەشارو گوندەکان، ئەم گرتە ویدیۆیانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کردۆتەوە.

کوتراوە کە تیپی ۲٨٤ی سپا لە سنە لەگەڵ ئەم کەسانە تێهەڵچووە،بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار لەپاراستنی ئیتلاعاتی سنە کەنەیویست ناوەکەی ئاشکرا بێت، لەم پێوەندییەدا کوتوویە کە فەرمانی جێبەجێ کردنی وەها پلانێک ڕاستەوخۆ لەتارانەوە دراوە بە سپای (امیرالمومنین)و بەهاریکاری گرووپی (مستند)ی دەنگ وڕەنگی سنەدەستیان داوەتە چاندی هاوشێوە کردنی ئەم تێهەڵچوونە.

هەروەها ئاماژەی پێدراوە بەڕای چالاکانی سیاسی مەدەنی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کە گەڵاڵەو داڕشتنی پڕوپاگەندەی لەم چەشنە لەلایەن سپای پاسدارانەوە بۆ دۆزینەوە ودەسبەسەرکردنی ئەندامانی نهێنی پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی  کردستانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان