هاووڵاتییەکی کورد لە دزەی مەرگەوەڕ دەسبەسەر کرا

KMMK:

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “شەهریار پوورعەلی” خەڵکی “دزە”ی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەیدا دەسبەسەر کردووە و دواتر ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

هەروەها ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە 25ی گەلاوێژ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتوخانه‌کانه‌کانی حکوومه‌ت ڕاگوێزرابوو و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە پێی ئاماری ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ئەمساڵی زاینیەوە تا ئێستا بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان 183 شارۆمەند لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: