سنە: دەستبەسەر کردنی دوو شارۆمەند

KMMK:
دوو شارۆمەندی خەڵکی گوندی«میراو»ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بە ناوەکانی «کەیهان شیرینی» کوڕی ئەداک و «بارام قاسمی» کوڕی ساڵەح لە رۆژانی رابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بە پێی راپۆرتەکە: هێزە ئەمنیەتیەکان بە بێ ئیزنی دادوەری و بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران» هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی ئەم کەسانە و هاوکات لەگەڵ گەڕانی نێو ماڵەکانیان هەندێک لە کەلوپەلی تایبەتی ئەم کەسانەیان لەگەڵ خۆیان بردوە.

تاکاتی بڵاو بونەوەی ئەم هەواڵە چ زانیاریەک سەبارەت بە دۆخ و شوێنی راگرتنی ئەم کەسانە لەبەردەست نییە.

بە پێی زانیاریەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ئەمساڵی زاینیەوە تا ئێستا بە ئەژمار کردنی ئەم کەسانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان 181 شارۆمەند لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان