مەهاباد: دوو هاوڵاتی دەستبەسەر کران

KMMK:
چوارشەممە 26ی  خەرمانانی 2720ی کوردی، دوو برا بە ناوەکانی سالار و سامان غەزالی خەڵکی گوندی «بیرم» لە نزیک ناوچەی خەلیفانی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر کران.
بە پێی ڕاپۆرتەکە: هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەبێ فەرمانی دادوەری ئەو دوو هاوڵاتیەیان دەستبەسەر کردووە و دوایی گەڕانی ماڵەکەیان، بڕێک لە کەرەستەکانی ئەو دوو کەسە یان لەگەڵ خۆیان بردووە.
بەپێی هەندێک سەرچاوە، هێزە ئەمنییەکان هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو دوو گەنجەیان «هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران» ڕایانگەیاندوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر بارودۆخی ئەو دوو برایە بەردەست نەکەوتووە.
بەگوێرەی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 174 هاوڵاتی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسە کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان