پاکانە و پەڕێنەوەی هوشمەند عەلیپوور لە تۆمەتی بەغی و بوونی بە 38 مانگ زیندان

KMMK:

شەممە 5ی ڕەزبەری 2720ی کوردی، هوشمەند عەلیپوور زیندانی سیاسی خەڵکی سەردەشت لە لقی2ی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ســنە، لە تۆمەتی بەغی(ئێعدام) پەڕییەوە و بە 38 مانگ زیندان مەحکووم کرا.

بە پێی کوتەی بنەماڵەی ئەم زیندانییە مەحکووم بە ئێعدامە: پاش هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی هوشمەند عەلیپوور لە دیوانی باڵای وڵاتی ئێران و ناردنی دۆسیەی ناوبراو بۆ لقی دووی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە ســنە وەکوو لقی هاوتا لە ڕێکەتی 30ی خەرمانان ڕێوڕەسمی دادگای ناوبراو بەڕێوەچوو کە لە ئەنجامدا حوکمی پێشووتری ئەم زیندانییە هەڵوەشایەوە و بە 38 مانگ زیندان مەحکووم کرا کە 27 مانگ لەو زیندانییەی تێپەڕاندووە و پاش دە مانگی دیکە ئازاد دەکر.

شیاوی باسه کە، پارێزەرانی دۆسیەی بەڕێز عەلیپوور ڕایانگەیاند: لە کاتی بەدواداچوونی جیددین کە ناوبراو پێشتر لەو کاتەی بۆی دیاریکراوە و پێش کۆتایی خۆلی مەحکووم بوونەکەی لە زیندان ئازاد بکەن.

جێی بیرهانینە کە، هوشمەند عەلیپوور هاوڕێ لە گەڵ محەممەد ئوستاد قادر لە ساڵی 2718ی کوردی، لە پێوەندی لە گەڵ تێهەڵچوونی چەکدارانە لە گەڵ بنکەیەکی ئینتزامی لە لایەن هێزە ئەمنیێەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر وپاش 110 ڕۆژ دەستبەسەری لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە سنە و ناچار کردنی بە دانپێدانانێ تلەفزیۆنی لە ساڵی 2719ی کوردی، لە لقی 2ی دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری ســنە هوشمەند عەلیپوور بە تۆمەتی بەغی بە ئێعدام و محەممەد ئوستاد قادر بە5 ساڵ زیندان مەحکووم کران.

محەممەد ئوستاد قادر لە خاکەلێوەی ئەمساڵ بە حوکمی ئازادی مەرجدار لە زیندان ئازاد کرا و لە چەندد ڕۆژی ڕابردوویش حوکمی هوشمەند عەلیپوور لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتی ئێران هەڵوەشایەوە کە لە لقی 2ی دادگای ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە شاری ســنە ناوبراو بە 38 مانگ زیندان مەحکووم کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان