زێنەب جەلالیان بۆ گرتوخانەی دیزلاوا گواستراوەتەوە

KMMK:
بە گوێرەی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، زێنەب جەلالیان نزیکەی 2 هەفتە پێش ئێستا و لە مانگی خەرمانانی 2720ی کورد دا گوازراوەتەوە بۆ زیندانی دیزەلاوای حکوومەتی ئێران لە شاری کرماشان.
گواستنەوەی ئەو ژنە زیندانییە سیاسییە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتێکدا بوو کە دوورخرایەوە بۆ زیندانی کرمان.
جێی ئاماژەیە کە ناوبراو لە دژی سنوورداشکردنەکەی بۆ زیندانی کرمان لە مانگرتن لە خواردن دا بوو.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە ئەو گیراوە سیاسیە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوو و هیچ خزمەتگوزارییەکی پزیشکی بۆ نەکرابوو.

زێنەب جەلالیان زیاتر لە 13 ساڵە بەبێ مۆڵەت لە زینداندایە، ماڵباتەکەی دەڵێن، کە بەدواداچوونیان بۆ گرتنی مورەخەسی زێنەب تا ئێستا شکستی هێناوە. ڕازینەبوونی بە مورەخەسی زەینەب جەلالیان لە کاتێکدا دێت کە دەزگای دادوەری ئێران ڕایگەیاند، کە زیاتر لە 70 هەزار زیندانی لە سەرتاسەری ئێران بە هۆیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا مۆڵەتیان دراوە و چوونە دەر لە زیندان.
ئەو چالاکوانە سیاسییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ساڵی 2709ی کوردیەوە بە تۆمەتی بە نایاسایی جێهێشتنی وڵات، سزای ساڵێک زیندانیی بۆ دەرکرا و بە تۆمەتی «معاربە» لە رێی  ئەندامێتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان «پژاک»، سزای سێدارەی بۆ دەرکرا، ئەو سزایە داوای بە زیندانی هەتایی گۆردرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان