جوانڕۆ: ناڕەزایی دەربڕینی خەڵکی گوندی “کۆڵەسە” دژ بە تێکدانی ژینگەی گوندەکەیان

KMMK:

لە ڕۆژانی ڕابردوو خەڵکی گوندی “کۆڵەسە”ی سەر بە شاری جوانڕۆ لە پارێرگای کرماشان ناڕەزاییان دەربڕی بەرانبەر لێدانی کانزایەک لە نێو ژینگە و مەزرا و شوێنی ژیانی ئەوان.

بە گوێرەی هەواڵەکە؛ ئەم کانزایە نێزیک بە 7 گوند و 20 باخ و 7 کانیاو و سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی ئەو گوندانەیە.

شیاوی باسە بە لێدانی ئەو کانزایە مەترسی دەکەوێتە سەر ژینگە و باخ و سەرچاوە ئاوییەکانی ئەو گوندانە و بە بێ ئەوەی قازانجێکی بۆ خەڵکی ئەو دەڤەرە هەبێت هەموو ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە و کۆماری ئیسلامی لە ڕێی سپای پاسدارانەوە لە هەر لاوە هەڵدەکوتێتە سەر ژینگەی کوردستان و وەکوو مافیایەک لە کوردستان هەڵسووکەوت دەکات و سەرخان و ژێرخانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تاڵان دەکات و جگە لە ئاگرتێبەردان و لەناو بردنی دارستانەکان و مین ڕێژ کردنی ڕێڕەوەکان و تاڵان و بڕۆ هیچ قازانجێک بە خەڵکی کورد نەگەیشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان