پاش 30 ساڵ حوکمی ئێعدامی موعین سڵاوەرزی پەسەند کرا

KMMK:

دووشەممە 17ی خەرمانانی 2720ی کوردی، حوکمی ئێعدامی موعین سڵاوەرزی زادە، لە دایکبووی 2665ی کوردی، کوڕی محەممەد، دانیشتووی گوند حەوت چەمە(هفت چشمە)ی سەر بە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام کە لە بەندی 4ی گشتی زیندانی حکوومەتی ئێران لە دەڕە شاری پارێرگای ئیلام بە تۆمەتی کوشتنی براکەی “شامیل سڵاوەرزی زادە” لە گوڵان 2691ی کوردی پاش 29 ساڵ هەڵپەسێردراوی لە لقی 13ی دیوانی باڵای ووڵاتی ئێران وەکوو خۆی پەسەند کرا.

ئەم زیندانییە مەحکووم بە ئێعدامە ڕۆژی چوارشەممە 2ی ڕەزبەری 2720ی کوردی، لە پێوەندییەکی تلەفوونی لە گەڵ خزم و کەس و هاوڕێیانی خۆی ڕایگەیاندووە کە حوکمی ئێعدامی ناوبراو لە لایەن لقی دیوانی باڵای وڵاتی ئێران وەکوو خۆی پەسەند کراوە.
دیوانی باڵای وڵاتی ئێران بۆ پەسەندکردنی ئەم حوکمە، سی ساڵ ئەم دۆسیەی بە شێوەی هەڵپەسێراوی ڕاگرتبوو و ئەم زیندانییە سی ساڵ لە سترێس و گوشاردا بەسەر بردووە.
بەرپرسانی قەزایی هۆکاری پەسەندکردنی ئەم حوکمی ئێعدامەیان بەدواداچوون و جەختی برازکانی ناوبراو کە باوکی ئەوان “شامیل سڵاوەرزی زادە” کە لە ڕێکەوتی 29ی گوڵانی ساڵی 2691ی کوردی کوژرا و ئەوان لە دوای مردنی باوک و دایکی موعین سڵاوەرزی زادە وەکوو میراتگری سەرەکی کوژراو دەژمێردرێن باس لێدەکەن.

شیاوی باسە کە لە ماوەی ئەم سێ دەیە دایک و باوکی ئەم زیندانییە مەحکووم بە ئێعدامە و کەسە کوژراوەکە مردوون و بنەماڵەکەی لێکترازاوە و منداڵەکانی لە دۆخێکی ناجێگیردا تێدەپەڕن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان