خۆکوژی پەنابەرێک لە ئاڵمانیا

KMMK:

چوارشەممە2ی ڕەزبەری 2720ی کوردی، گەنجێک بە ناونیشانی “عارف تورکمان” خەڵکی پارزگای هەمەدان لە شاری بڕلینی ئاڵمانیا لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە گوێرەی هەواڵەکە؛ عارف تورکمان لە لای هاوڕێکانی خۆی بە ڕەگەز لە هاوڵاتیانی لۆڕ لە پارێزگای هەمەدان ناساندووە کە چەندد ساڵی بەرێ بۆ ئەورووپا کۆچی کردووە.
ناوبڕاو لەیەکێک لە هایمەکان(کامپ)ی شاری بڕلین دەژیا. ناوبراو پەنجە مۆری یەکێک لە وڵاتانی ئەورووپی هەبووە و چەندد جار مەترسی دیپۆڕت کردنەوەی لە سەر بووە، دوو مانگی پێش لە پەنجەمۆرەکەی خۆش بوون.
بە هۆی گوشاری ڕۆحی چەندد جار دەستی دابوویە خۆکوژی، بەڵام هەرجار بە یارمەتی هاوڕێکانی لە مردن ڕزگاری ببوو. ئەمجارە پاش دوو بۆ سێ ڕۆژ نادیاربوون، هاوڕێکانی لە گەڵ بەرپرسانی کامپەکە بەدوایدا دەگەڕێن.کاتێک بەرپرسی کامپەکە دەچێتە ژوورەکەیەوە، تەرمی عارف دەدۆزێتەوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 27 پیاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان