سنە: گواستنەوەی هاوڵاتییەک بۆ زیندان

KMMK:
ڕۆژی شەممە 29ی خەرمانانی 2720ی کوردی، ئاکۆ کەریمی کوڕی سێیفوڵڵا کە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە گردبوونەوەکانی مانگی خەزەڵوەر دەستگیرکرابوو، بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ زیندانی ناوەندیی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە راگوێسترا.
ئەو هاوڵاتییە دوای دوو ڕۆژ لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەر 2720ی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشی کرایە سەر و بەبێ ئیزنی دادوەر لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر کرا.
جێی ئاماژەیە کە ئۆتۆمبێلی تایبەتی ئەو هاوڵاتییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بنکەی شەهرامفەر لە بۆلواری شابێلی بۆ گەڕان و پشکنین گوازراوەتەوە.

ئاکۆ کەریمی پاش تەواوکردنی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە کەفالەت ئازاد کرا و پاشان لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێرانەوە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیدا بە شەش مانگ زیندان سزا درا.
سزاکە لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوە پشتڕاستکرایەوە و ناوبراو گوازرایەوە بۆ زیندان.
جێگەی باسه، لە کاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر و بەفرانبار زیاتر لە 1500هاوڵاتی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژران و سەدان یش دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان