ئازاد بوونی دەستبەسەر کراوێک لە شاری بۆکان بە دانانی بارمتە

KMMK:

شەممە 29ی خەرمانانی 2720ی کوردی، شارۆمەندێکی دەستبەسەر کراو بەناوی «فوئاد موحەمەد پور» کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی « ئاڵی کەند» سەر بە شاری بۆکان بە دانانی بارمتە بۆ ماوەی کاتی ئازاد کرا.

شایانی باسە کە: ناوبراو لە بڕواری 21ی گەلاوێژی 2720ی کوردیدا لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەشاری بۆکان دەستبەسەر دەکرێت و بۆ گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەتیەکان دەبرێت.

دەبێت ئاماژە بکەین کە: فوئاد موحەمەد پور لەلایەن ئەم هێزەوە بە بێ راگەیاندنی هۆکار و تەنانەت ئیزنی دادوەری دەستبەسەر کرابو و بەدانانی بارمتەی 400 ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان