KMMK:
هەینی28ی خەرمانانی 2720ی کوردی، سێ چالاکی بیروباوەڕی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی” مامۆستا فایەق شەریعەت پەنا”، ” تاهیر شــێخی”، “ئامانج حەمزەزادە” پاش 40 ڕۆژ دەستبەسەری لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لەورمێ بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لەم شارە گوازرانەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم کەسانە ڕۆژی یەکشەممە 23ی خەرمانانی2720ی کوردی، بۆ کەرەنتینەی زیندان و پاش چوار ڕۆژ کەرەنتینە، ئەوڕۆ بۆ بەندی زیندانیانی سیاسی و بیروباوەڕی ئەم شارە گوازرانەوە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی بە دەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم کەسانە بە تۆمەتی” ئەندامەتی لە گرووپی ئەنسارالسنە” دەستبەسەر کرابوون.
مامۆستا فایەق شەریعت پەنا ئیمامی جەماعەتی گوندی ئەمیراوای بۆکان، تاهیر شــێخی مامۆستا و ئامانج حەمزەزادەیش فەقێی ئاینییە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە هەژماری ئەم سێ حاڵەتەوە، لە یەک مانگی ڕابردووەوە تا ئێسە، 15 چالاکی بیروباوەڕی لە شاری بۆکان دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان