گیان لەدەست دانی لاوێک لە شاری مەریوان لەکاتی کار کردن

KMMK:
لە بڕواڕی 10ی خەرمانانی 2720ی کوردی، لاوێک بەناوی « دارا ئەحمەدی» کوڕی عەبدول و بەدێعا لە کاتی ئیش لە سنوری باشماخ بە هۆی روداوی هاتو چۆ گیانی لەدەست داوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە: ناوبراو لەکاتی ئیش لە نئوان دوو تڕۆمبێلی بارهەڵگر گیر دەکات و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دەدات.

شایانی باسە کە: دارا خەڵکی ئاوایی سێف خوارووی سەر بە شاری مەریوانە و تاکە کوڕی بنەماڵەکەی بووە و بە هۆی هەژاری و بژێوی ژیان چەندین ساڵە لە سنوری باشماخ لە تەمەنی منداڵیەوە دەستی داوەتە کار کردن هەروەها راگەیەندراوە کە ناوبراو تێکۆشەرێکی بەشی نەهێنی یەکێک لە حزبە رۆژهەڵاتیەکان بوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان