گردبوونەوەی خانەنشین کراوانی «تامین اجتماعی» لە بەر ناوەندی کانون

KMMK:

سێشەممە 25ی خەرمانانی 2720ی کوردی، خانەنشین کراوان و مووچەخۆرانی دابینکاری کۆمەڵایەتی «تامین اجتماعی» کرماشان بە درووشمی” گەمی خانەنشین کراو هەمووی لە گڵ ڕۆچووە” لە بەرانبەر ناوەندی خانەنشین کراوانی «کانون» گردبوونەوە.
خانەنشین کراوان و مووچەخۆرانی پارێزگای کرماشان ناڕەزاییان بەرانبەر وەرنەگرتنی مووچەکەیان دەربڕی و خوازیاری زۆرکردنی و هاوتەرازکردنی لە گە دۆخی ئابووری داسەپاو لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بوون.

لەم گردبوونەوەیە درووشمگەلێکی وەکوو” خوانی ئێمە بەتاڵە، مووچەی سالاری باشترینە” ، ” سالاری شەرم بکە، بیرێکیش لە ئێمە بکەوە” لە لایەن ناڕازیانەوە هاتە ئاراوە.

شیاوی باسە کە مووچەی خانەنشین کراوان و موچەخۆران تێری تێچووی زۆری ژیانیان ناکات و بەرپرسانی حکوومەتی ئێران لە کرماشان هیچ چەشنە دەستپێشخەرییەک بۆ لابردن و چارەسەری کێشەی ئەوان بە ئەنجام ناگەیەنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان