سەوڵااوا: هاوڵاتییەک دەستبەسەر کرا

KMMK:

دووشەممە 24ی خەرمانانی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “نەسروڵڵا حەیدەرنەژاد” 40 ساڵ تەمەن کوڕی عەلی خەڵکی گوندی” دێوزنا” سەر بە سەوڵاوا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە کە تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵی هەروەها شوێنی ڕاگیرانی ناوبرا بە دەستەوە نییە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 170 هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان