سنووری چالدێران: کوژرانی و بریـنداربوونی دوو کۆڵبەر و بێ سەروشوێن بوونی کۆڵبەرێکی دیکە

KMMK:

شەوی شەممە 22ی خەرمانانی2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشان کۆڵبەرێک بە ناوی “شەهرام محەممەدی عەلەم هولی” کوڕی حسێن24 ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی عیساکەندی ماکۆ لە لایەن هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی تورکیاوە کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناونیشانی” جەعفەر ڕەهبەری” خەڵکی ماکۆ بریندار بووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە کۆڵبەری سێیەم کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە تا ئێستە بێ سەروشوێنە.

شیاوی باسە کۆمەڵک کۆڵبەر لە سنووری چالدێران دەکونە بەر دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی تورکیا و ئەم کۆڵبەرانە بە شێوازە خەساریان بەر دەکەوێ و جەعفەر ڕەهبەری بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی لە باکووری کوردستان کراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە 51 کۆڵبەر و کاسبکاری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیاوە کوژراون و 130 کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان