شــنۆ: یوونس خزری بۆ زیندانی ناوەندی ڕاگواسترا

KMMK:

دووشممە 10ی خەرمانانی2720ی کوردی، “یوونس خزری” گەنجێکی 22 ساڵ تەمەن کوڕی مستەفا خەڵکی گوندی “پووش ئاوا”ی سەر بە شاری شــنۆ پاش کۆتایی هاتن بە لێپرسینەوەکان لە گرتووخانەی ئەمنییەتی حکوومەت بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ گوازرایەوە.

ئەم گەنجەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پاش کۆتایی هاتنی قۆناغی لێپرسینەوەکانی بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوستراو و هەنووکە لە بەندی تەلاش لە زینداندایە.

شیاوی باسە کە ناوبراو ناوەڕاستەکانی گەلاوێژی ئەمساڵ بەبێ نواندنی مۆڵەتی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.

لەماوەی دەستبەسەری ناوبراو ئەشکەنجەی گران کرابوو و لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.

هۆکاری دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە ناڕوون و دامەزراوە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوبڕاویان نایاسایی دەستبەسەر کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان