مەریوان: چەند کاسبێکی مێر منداڵ دەستبەسەر کران

KMMK:

شەمە 22ی خەرمانانی 2720ی کوردی، هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مریوان هێرشیان کردە سەر کاسبکارەکان و بە تێک هەڵدان و لێدان چەند کاسبێکی مێرمنداڵیان دەستبەسەر کرد.
بە پێی هەواڵەکە، ناوی یە کێک لەو کاسبانە مێر منداڵێک بە ناو «شادمان مەریوانی» یە و تا هەنووکە ناسنامەی دەستبەسەر کراوانی دیکە ئاشکرا نەبووە.
هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ هیچ هۆکارێک هێرشی کردە سەر کاسبکاران و دایانییە بەر سووکایەتی لێدان.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەسەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە تا ئێستا بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتەوە 164 شارۆمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان