ئێران: سزای سێدارەی حەوت زیندانی ی سوننە پشتراست کرایەوە

KMMK:
ڕۆژی پێنج شەممە 20 خەرمانانی 2720ی کوردی، سزای سێدارەی حەوت زیندانیی ئایینی-سیاسی بە ناوەکانی فەرهاد سەلیمی ، قاسم ئابەستە ، داوود عەبدوڵڵایی ، ئەیووب کەریمی ، ئەنوەر خزری ، خوسرۆ بەشارەت و کامران شێخە لە لایەن لقی 38 ی دادگای باڵای ئێرانەوە بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک پشتڕاست کرایەوە . ئەو حەوت زیندانییە لە زیندانی ڕەجایی شەهر لە شاری «گوهردشت» لە کەرەج زیندانی کراون. ئەم حەوت کەسە نزیکەی 11 ساڵ پێش ئێستا دەستگیرکراون.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە پێشتر سزای سێدارەی ئەو زیندانیانە لەلایەن لقی 41 و 42 ی دادگای باڵای ئێرانەوە پشتڕاستکراوەتەوە .
ئەو حەوت هاوڵاتییە لە ساڵی 2709دا بە تۆمەتی کوشتنی مامۆستا “عەبدوڵڕەحیم تینا” دەستگیرکراون و دەستبەسەرکراون. “هەڵسوکەوت دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی” ، “پڕوپاگەندە کردن دژی دەوڵەت” ، “ئەندامێتی لە گروپە سەلەفییەکان” ، “فشار فی الارض” و “موحارەبە” باقی ئەو تۆمەتانەن کە خراونەتە پاڵ ئەو حەوت کەسە.
تا ئێستا ئەو زیندانیانە چەندین جار بە شێوەی جۆراوجۆر ناڕەزایەتییان دەربڕیووە لە سەر دۆخیان، لەوانە مانگرتن لە خواردن.
پشتراست کردنەوەی حوکمی لە سێدارەدانی ئەو کەسانە لە کاتێکدا کە لە کاتی لێپرسینەوەدا ئەشکەنجە دراون و مافی پارێزەریان لێ سەنرایەوە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان