ورمێ: گیراوێکی دیکە لەسێدارە درا

KMMK:

ڕۆژی پێنجشەممە 20ی خەرمانانی 2720ی کوردی زیندانییەک بە ناوی خزر قەویدڵ 36 ساڵ تەمەن، بەیانی ئەمڕۆ لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ لە سێدارە درا.

جێی ئاماژەیە کە لە هەواڵی دوێنێی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستاندا، گواستنەوەی ئەو زیندانییە بۆ زیندانی تاکەکەسی بڵاوکرابۆوە، کە شیمانە دەکرا سزای لە سێدارەدانی بەسەردا جێبەجێ بکرێت.

ناوبراو بە تۆمەتی “مامەڵەکردن بە ماددە هۆشبەرەکان” لە ساڵی 2713ی کوردی دەستگیرکرا و سزای سێدارەی بۆ بڕایەوە.

جێی باسه که حکومه تی کۆماری ئیسلامی ئێران له ریزی یەکەمی لەسێدارەدانی هاوڵاتیانە لە سه رئاستی جیهان. ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆرترین ژمارەی لەسێدارەدانی بە تایبەت لەسێدارەدانی سیاسی هەیە.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 31 هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن حکوومەتی ئێران لە سێدارە دراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان