دۆخی ناجێگیری کۆڵبەرێکی برینداری بەندکراو لە لایەن حکوومەتەوە

KMMK:

دووشەممە ۱۷ی خەرمانانی ۲۷۲۰ کوردی، دۆخی گشتی کۆڵبەرێک بە ناوی “سەید عیزەت تاهیری” کوڕی ڕەحمان خەڵکی پیرانشار کە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە خەستی بریندار ببوو، لە بەندی بێهداری زیندانی حکوومەت لە ورمێ ناجێگیرە.

بەگوێرەی هەواڵەکان، ئەم کۆڵبەرە ۲۵ ساڵ تەمەنە لە کاتی کۆڵبەری لە گوندی” قەلەڕەش”ی سەر بە سەردەشت دەکرێتە ئامانجی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و پاشان لە لایەن ئەم هێزە چەکدارانەوە دەستبەسەر کراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو پێی چەپی بە گرانی بریندار بووە و بەرپرسانی زیندانی حکوومەت لە ورمێ لە گواستنەوەی ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان خۆدەبوێرن و ئەم کۆڵبەرە پاش نەناردنی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان و پێڕانگەیشتنی قەزایی بە سەر دۆسیەکەدا دەستی داوەتە مانگرتن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان