ئیلام: ٢١٧ بریندار بە هۆی تەقینەوەی کەپسوولی گازی کۆلۆر

KMMK:

ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٠ی کوردی بە هۆی تەقینەوەی کەپسوولێکی ٨٠٠ کیلۆیی گازی کۆلۆر لە گوندی “زنجیرەی سەروو” سەر بە شاری چرداولی پارێزگای ئیلام ٢١٧ کەس لە خەڵکی ئەو گوندە بریندار بوون.

بە گوێرەی هەواڵەکە؛ لە لایەن سەرچاوەی ئاگاداری خۆجێییەوە ئەم کەپسوولە لە سەر ترێلەرێکی هەڵگری کەپسوولی گاز سەر بە سپای پاسداران بووە کە لە گەڵ وەستانی ترێلەرەکە لەم گوندە تەقیوەتەوە و ئەم کارەساتەی لێکەوتۆتەوە.

شیاوی باسە کە؛ ئەم ترێلەرە هەڵگری چەندد کەپسوول بووە و ئەگەرکو ئەوانیش بە هۆی ئەم تەقاندنەوەوە زەبریان بەرکەوتبێت و بتەقێنەوە، ئەگەری کەوتنەوەی کارەساتی مرۆیی لە ئارادایە و ئاستی لێکەوتەی ئەم تەقینەوەیە کە بۆنی گازی کۆلۆر تا پانایی٢ کیلۆمەتر بڵاو بۆتەوە و هەروەها نەخۆشخانەکانی سەر بەو پارێزگایە کەوتونەتە حاڵەتی ئاوارتەوە و زۆرینەی خەسار بەرکەوتووان بۆ نەخۆشخانەی خومەینی لە ناوەندی پارێزگا ڕاگوێزراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان