ســنە: گواستنەوەی هاوڵاتییەک بۆ زیندانی بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی

KMMK:

دووشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٠ی کوردی، ” سدیق سەیفی” خەڵکی شاری دیواندەرە بە مەبەستی حوکمەکەی بۆ زیندانی حکوومەت لە شاری ســنە ڕاگواسترا.

سدیق سەیفی ١٧ی گەلاوێژی٢٧١٩ی کوردی، لە نانەواخانەیەک کە شوێنی کارەکەیەتی بە تۆمەتی” هاریکاری حیزبێکی کوردی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و ڕەزبەری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

نابراو کۆتاییەکانی ساڵی ٢٧١٩ی کوردی لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە ســنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی” بە تۆمەتی”هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و هاریکاری حیزبە کوردییە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران” پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان