گەنجێکی شاری سنە بەهۆی بێکاری وهەژارییەوە لەپردی مەلاوەیسی ئەوشارەوە خۆی فڕێدایە خوارو گیانی بەخت کرد

بەپێی  ڕاپۆڕتی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرلەبەیانی ئەوڕۆ کاتژمێر۷ کۆڕێکی گەنج لەسەر پردی مەلاوەیسی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەئامانجی خۆکوشتن خۆی فڕێدایە خوار.بە پێی ووتەی شایەتحاڵان ئەم گەنجە بەرلەوەی خۆی فڕێ بدات بەدەنگی بەرز سکاڵای لەدۆخی نالەباری ژیانی خۆی و وباس لەهەژاری وبێکاری دەکات وبەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەهۆکاری ئەودۆخە نەگونجاوەی خۆی لەقەڵام دا و دەسبەجێ لەپردەکە خۆی فڕێ دایە سەرشەقامەکە وگیانی لەدەست دا.

یەک  لە شایەتحاڵانی شوێنی ڕووداوەکە کوتی ئەم گەنجە پاش فڕێ دانی بەسەر شەقامەکە کەمەری شکابوو خوێنی لێدەچۆڕا بەخێرایی ئوژانسیان ئاگادارکردەوە وئوژانسیش ئەم ڕۆژانە بەهۆی ڕێژەی زۆری ئەم کارەساتانە گوڵوگورج بۆتەوەو بەخێرایی هاتووە بەڵام ئەو خێراتر لە هاتنی ئورژانس دنیای بەجێ هێشت وهەموو ئەمانە لەکاتژمێر ۷ ڕوویان دا.

یەکێک لە خزمەکانی ئەو گەنجە کەخۆی گەیاندە شوێنی ڕووداوەکە بە هەواڵنێری مافی مرۆڤی ڕاگەیاند کە گوشاری دەروونی بەهۆی بێکاری وهەژاری لێوڕێژی کردووە بۆیە دەستی داوەتە بڕیارێکی لەم چەشنە.

شەپۆلی بێکاری وسیاسەتی هەڵاواردنانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدابەش کردنی سەرچاوەگەلی نەتەوەیی لەڕۆژەڵاتی کوردستان هۆکاری سەرەکی خۆکوشتنی گەنجانی کوردی لێکەوتۆتەوە.

جێگەی باسە کە دوێنێ گەنجێکی شاری سەقزیش دەستی دایە خۆکوشتن وگیانی بەخشی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان