KMMK:
شەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٠ی کوردی، حەسیم میرزایی نیشتەجێی شاری جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنیێەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواسترا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتۆتە ئاراوە.تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵ سەرەڕای بە ددواداچوونی بنەماڵەکەی لە هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەزەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە ١۵٨ هاوڵاتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان