دەست بەسەرداگرتنی پاسپۆرتی فەرزانە جەلالی لە لایەن کونسوولی ئێران

KMMK:

کونسوولی ئێران لە شاری ئستانبوولی تورکیا دەستی بەسەر پاسپۆرتی ” فەرزانە جەلالی” چالاکی خوێندەکاری، خەلکی شاری کرماشاندا گرت.

ناوبراو لەمەر دەست بەسەر گرتنی پاسپۆرتی خۆی رایگەیاندووە کە: لە ڕێکەوتی ۲٨ی گەڵاوێژی ۲۷۲۰ ی کوردی بۆ درێژ کردنەوەی ماوەی پاسپۆرتی خۆی سەرەدانی کونسوولی ئێران لە شاری ئستانبوولی کردووە و پاش رادەست کردنی بەلگەکانی لە سالۆنێکی جیاواز دا بۆ ماوەی چەند خولەک لێپێچینەوەی لێ کراوە و پرسیاری وەکوو هۆی نشتەجیبوونی لە تورکیا چییە و چ جۆرە ویزایەکی هەیە؟پاش رۆیشتن بۆ کونسوولخانە و رادەستکردنی پاسپۆرت بۆ درێژ کردنەوە لە ڕێکەوتی ۲ی خەرمانانی ۲۷۲۰ی کوردی لە سفارەت پەیوەندی پێوە کراوەتە و پێ وتراوە کە؛ پاسپۆرتەکەی گەڕاوەتەوە سەفارەت و پۆستەچی نەیتوانیە ناونیشانەی بدۆزێتەوە.

هەرچند شتێکی وا مەحاڵە، ڕۆژی سێشەمە ٤ی خەرمانانـ ــی خۆی رۆیشتووە بۆ سفارەت و ئەمجارە ڵە لایەن کارمەندێکیـ تر بە زوانی فارسی بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کەوتووەتە ژێر لێپێچینەوە.

بە وتەی فەرزانە جەلالی؛ پاش داوای درێژ کردنی پاسپۆرت بۆی دەرکەوتووە کە دۆسیەی پێشووی هێشتا بە کراوەیی ماوەتەوە و حوکمی گرتووخانەی هەیە.

ئەو کەسەی لێپێچینەوە لە خاتوو جەلالی کردووە لە بارەی چالاکیەکانی ئەم چالاکە پرسیاری زۆر لێ کردووە و مژارەکەی بردووەتە سەر رووداوەکانی سالانی ۲۷۰۹، ۲۷۱۷ و پاشان پرسیار لەسەر ئەگەری بوونی پەیوەندی ناوبراو ڵەگەل پارتەکانی کوردی کردووە و دواجار بە خاتوو جەلالی وتراوە کە لە لایەن ئێرانەوە فەرمانیان پێ کراوە کە دەست بەسەر پاسپۆرتەکەی دا بگرن.

ڵە ماوەی ساڵانی رابردوو ژمارەیەک زۆر لە هاووڵاتی و چالاکانی ئێرانی و کورد کە ڵە ولاتی تورکیا پەنابەر بوونەتەوە، لە ڵایەن پۆلیسی ئەم وڵاتە دەستبەسەر کراون و ڕادەستی ئێران کراون.

ئێستا ژمارەیەک زۆر لەو کەسانە لە گرتووخانەکانی حکوومەتی ئێراندان و حوکمی لەسێدارەدان بەسەر یەک لە وان سپێندراوە بە بیانووی ئەوەی کە بەشدار بووە لە خۆپێشاندانەکانی ۲۷۱۹ی کوردیدا.

فەرزانە جەلالی، لە ڕێکەوتی ۵ی ڕەشەممەی ۲۷۱٦ کوردی لە لایەن ئەندامانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کرماشان دەستبەسەر کرا و بۆ ماوەی ۱۷ ڕۆژ لە ژێر چاودێریی ئەوان دا ماوە و پاشان ڕەوانەی بەشی ژنان لە گرتووخانەی حکوومەت کرماشان لە ناوەندی ئیسلاح و تەربیەتی حکوومەتی ئێران لەو شارە کرا.

ئەم چالاکی ژنە لە رێکەوتی ۲۲ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە بارمەتەی ۳۰۰ ملوێن تمەن ئازاد کرا. دەست بەسەر گرتنی پاسپۆرتی ئەم چالاکە ژنە کوردە لە کاتێک دایە کە هێشتا ۱۰ ڕۆژ کاتی نیشتەجێبوونی یاسایی لە ولاتی تورکیا دا ماوە و هەروەها کاتی ناو نووسین لە زانکۆش تەواو بووە و پێدەچت ناوبراو لە لاێەن پۆلیسی تورکیا دەست بەسەر بکرێت و تەنانەت مەترسی دیپۆرت کردنیش لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە هەیه.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان