دۆخی عەبدولعەزیز محەممەدپوور هێشتا بە شێوەی هەڵپەسێراوی ماوەتەوە

KMMK:

عەبدولعەزیز محەممەدپوور خەڵکی ورمێ پاش تێپەڕاندنی ساڵێک زیندان، هێشتا بە شێوەی هەڵپەسێراوی ماوەتەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، عەبدولعەزیز محەممەدپوور کە گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی، بە تۆمەتی ” هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” لە ڕێی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و پاشان بۆ زیندانی حکوومەت لە ورمێ ڕاگواسترا، هێشتا دۆخی ناڕوونە.

ناوبراو لە ماوەی پتر لە ساڵێک لە کاتی دەستبەسەری دۆسیەکەی سێ جار لە لقی ۶ی دادسەرای گشتی و ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە بەڵام هەروا بە هەڵپەسێردراوێ ماوەتەوە و دۆسیەکەی بۆ دادگا نەنێردراوە.

عەبدولعەزیز محەممەدپوور لە کاتی لێکۆڵینەوەی دۆسیەکەی لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەری بووە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، عەبدولعەزیز محەممدپوور خەڵکی شاری ورمێ و خێزاندار، لە بەندی سێی زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە و بە بێ لە بەرچاوگرتنی دۆخی جوێکردنەوەی تاوانەکان ڕاگیراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان