سەوڵاوا: دوو مێرمنداڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

KMMK:

چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی دوو مێرمنداڵ بە ناوەکانی «ئاریا ئەمینی» ١۵ ساڵ تەمەن کوڕی جەلال و «هەورام نادری» ١٧ ساڵ تەمەن و کوڕی سدیق خەڵکی گوندی «بوریدەر»ی سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای ســنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران ـەوە دەستبەسەر کران.

بە گوێرەی هەواڵەکە تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو مێرمنداڵە بە دەستەوە نییە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە ١٣٣ هاوڵاتی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان