کوژران و بریندار بوونی سێ کۆڵبەر بە هۆی تەەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ورمێ

KMMK:

شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ۲۷۲۰ی کوردی، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی «سەراج ئەحمەدی» تەمەن ٣٧ ساڵ کوڕی سەرتیپ خەڵکی ئاوایی کۆران سەربەناوچەی سۆمای برادۆستی ورمێ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم گیانی خۆی لەدەست دا.

شایەنی باسە، هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی کوڕان تەقەیان لە تاقمێ کۆڵبەر کردووە کە لە ئاکام دا ئەم کۆڵبەرە گیانی لە دەست داوە و دوو کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوەکانی «مەخمور ئەحمەدی ۳۳ ساڵان و ئیمرار کەنعانی» بریندار بوون.

بە پێی وتەی شایەد حاڵان: هێزە چەکدارەکانی ڕژێم بەبێ ئاگادار کردنەوە ئەو کۆڵبەرانەیان بەبەر فیشەک داوە.هەتا ئێستاش تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوژراوە ڕادەستی بنە ماڵەی نەکراوەتەوە.

بە پێی داتاکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینیەوە تا ئێستا و بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتەوە ۴۴ کۆڵبەر و کاسبکار بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و دواتر تورکیەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژاون و هەروەها ۱۰۳ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان