خۆکوژی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە لە ئۆردوگا

KMMK:

هەینی 24ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، پێــشمەرگەیەکی گەنج لە ئۆردوگای حیزبی” کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران” بە ناوی “ئاپۆ” خەڵکی شاری سەقز دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هـێنا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئاپۆی ١٩ی ساڵ تەمەن و ناسراو بە یارسان ئەوڕۆ هەینی ١٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٠ی زاینیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ڕۆژی ١١ی گەلاوێژیـش کچێکی گەنجی پێـشمەرگە بە ناوی ” تینا محەممەدی” ناسراو بە هێرۆ لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هـێنا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان

%d bloggers like this: