کرێکارێک لە کاتی کار تووشی رووداو بوو و گیانی لەدەست دا

KMMK:

دووشەمە ۲۰ گەلاوێژی ۲۷۲۰ ی کوردی، کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی «سەلاح عەلی زادە» و خیزاندار و خاوەنی منداڵێک لە کوورەخانەی شاری “بناو” بە هۆی نەبوونی هەلی پاراستن گیانی لە دەست دا.
بە پێی ئەو راپۆرتەی بە دەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە ناوبرا بە هۆی بێکاری درێژخایەن و بۆ بژێوی ژیانی بنەماڵەکەی، رووی لە پارێزگای ئازەربایجان و شاری بناو کردووە بۆ کار کردن لە کوورەخانەو هەر لەوێ بە هۆی نەبوونی کەرەستەی پاراستنی بە هۆی تەزووی کارەبا گیانی لە دەست دا.
جێگای سەرنجە کرێکارانی کوورەخانە لە کەم داهاتترین کرێکارگەلی وەرزین کە هیچ لایەنێکی پێشەیی پشتگرییان لێ ناکات و بە کەمترین حەق دەسەوە زۆرترین کات بۆ کارکردن لە کوورەخانەی بەرهەم هێنانی خشت بۆ خانوو بەرێ بەسەر دەبەن و تەنها بە گرێبەستێکی سپیی وەک کۆیلە ژیانیان لە پێناو نان سەرف دەکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان