سەقـز: دەستبەسەری پێنج هاوڵاتی لە ڕۆژێکدا

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە 15ی گەلاوێژی 2720ی کوردی، پێنج هاوڵاتی خەڵکی سەقـز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوەکانی ” وریا ئەمینی، هێمن کەریمی، ئارمیا ڕەنجبەری، عەلی قادر و هیوا ئەمینی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەم شارە دەستبەسەر کراون.

بە گوێرەی هەواڵەکان: دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتیانە بە بێ نواندی مۆڵەتی قەزایی و هاوکات لە گەڵ پشکنینی ماڵ و دەستبەسەرداگردنی کەلووپەلی تایبەتی هاتۆتە ئاراوە.

شیاوی باسە کە ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتیانە، هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیەندراوە، هەروەها تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم دەستبەسەر کراوانە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 115 کەس لە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان