پیرانشار: سەپاندنی حوکمی زیندان بە سەر دوو هاوڵاتیدا

KMMK:

لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو دووهاوڵاتی بە ناوەکانی” نەوید محەممەدی” و ” خالید محەممەدی” خەڵکی پیرانشار سەر بە پارێزگای ورمێ لە لایەن لقی 102ی دادگای سزاکانی 2 ی پیرانشار هەر کامیان بە 7 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.

بە گوێرەی هەواڵەکە: هەر کام لەم کەسانە بە تۆمەتی ” سیخوڕی بۆ دەوڵەتانی نەیار و داگیرکەر” ئەم حوکمەیان بۆ دیاری کراوە.

شیاوی باسە نەوید محەممەدی کە بۆخۆی هەواڵنێری دەنگ و ڕەنگە لەگەڵ یەکێک لە خزمەکانی بەناوی خالید محەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری پیرانشار دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ورمێ و پاش ماوەیەک بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگواستران.
ئەم دوو هاوڵاتییە لە ناوەڕاستەکانی مانگی گوڵانی ئەمساڵ دەستبەسەر کران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان