ئیبراهیم و سالار سدیق هەمەدانی بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە

KMMK:

سێشەممە ١۴ی گەلاوێژی‌٢٧٢٠ی کوردی، ئیبراهیم سدیق هەمەدانی و کوڕەکەی سالار سدیق هەمەدان، دوو زیندانی سیاسی لە زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پاش نیوەڕۆی سێشەممە ١٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، ئیبراهیم سدیق هەمەدانی و کوڕەکەی سالار سدیق هەمەدانی، دوو زیندانی سیاسی لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەڕێز سدیق هەمەدانی و کوڕەکەی چەندد ڕۆژ پێش لە سەرداوای بەرپرسی زیندان بە ناوی ” قەرەباغی” لە بەندس ڕەوان دەرمانیبۆ بەندی ڕاوێژ گوازرانەوە. ئەمڕۆیش بە هۆکاری نادیار لە زیندانەوە بۆ شوێنێکی نادیار لە دەرەوەی زیندان گوازرانەوە.

ئیبراهیم و سالار سدیق هەمەدانی پێشووتر ڕێکەوتی ١٣ی گوڵانی ئەمساڵ ل ناڕەزایەتی بەرانبەر بە پێنەدانی مەرەخەسی و پێڕانەگەیشتنی پزیشکی دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن و پاش دەمێک لە دوایی بەڵێنی بەرپرسانی زیندان کە داواکارییەکەیان جێبەجێ دەکرێت کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا.

ئیبراهیم سدیق هەمەدانی کوڕی سادق و کوڕەکەی سالار سدیق هەمەدانی و کچەکەی مریەم لە ڕێکەوتی ۴ی ڕەشەمەی‌٢٧١٨ی کوردی، دەستبەسەر و ڕۆژی سێشەممە ٣ی گوڵانی‌٢٧١٩ی کوردی، پاش دوو مانگ لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەند ئەم شارە گوازرانەوە.
مریەم سدیقی هەمەدانیش کە بۆ بەندی ژنانی ئەم زیندانە گوازرایەوە لە ڕێکەوتی ۵ی گوڵانی‌٢٧١٩ی کوردی، بە دانانی بارمتە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ئازاد کرا.

ئیبراهیم و سالار سدیق هەمەدانی بە پێی ئەو دادنامەی لە لایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی حکوومەتەوە دەرچووە هەر کامیان بە تۆمەتگەلی وەکوو” هەوڵدان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی ل ڕێی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئوپوزسیۆنی حکوومەتی ئێرا ” بە ١۶ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.

دەکوترێ ئیبراهیم سدیق هەمەدانی پێشووتریش لە ساڵی ٢٧٠۴ی کوردی، لەمەڕ تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دەستبەسەر و بۆ ماوەی ۶ ساڵ زیندانی مەحکووم کرابوو و پاش دوو ساڵ زیندان بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا.

شیاوی باس کە تووشبوونی ئیبراهیم سدیق هەمەدانی بە نەخۆشی شەکرە ناوبراوی پتر لە زیندانیانی دیکە لە مەترسی تووشبوون بە کرۆنا هێشتۆتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان