ئومید مستەفاپوور بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

KMMK:

سێشەممە ٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، ئومید مستەفاپوور چالاکی سیاسی و لە ئەندامانی بەرەی یەکگرتووی کورد بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی له زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری نەغەده له ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئازاد کرا.

ئومید مستەفاپوور ڕژی هەینی ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری نەغەد دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابوویەوە.

شەممە چواردەی پووشپەڕ، ئەم چالاکە سیاسییە و ئەندامی بەرەی یەکگرتووی کورد بۆ زیندانی ناوەندی ئەم حکوومەتە لە نەغەدە گوازرابوویەوە.

بەرەی یەکگرتووی کورد بەرانبەر بە دەستبەسەری ئومید موستەفاپوور پەرۆشی و دڵگرانی خۆی دەربڕیبوو و خوازیاری ئازادی خێرای ناوبراو ببوو.

ناوبراو له ماڵەکەی خۆی بە بێ نواندای مۆڵەتی قەزایی له لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرابوو. ڕایەدارنی حکوومەتی ئێران تلەفوون و کۆمپیۆتەری ناوبراویان دەستبەسەردا گرتبوو. شیاوی باسە ئازادی کاتی ناوبراو لە کاتێکدایە کە ناوەندە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکانی ئێران ناوبراویان بە بێ هیچ هۆکار و تاوانێک دەستبەسەر کردبوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان