KMMK:
یەکشەممبە ٥ی گەلاوێژی ۲۷۲۰ کوردی، “ڕەشید ناسرزادە” هەواڵنێر و چالاکی ژینگەپارێز، خەڵکی شنۆ بۆ تێپەڕ بوونی سزای ١٨مانگ، بانگهێشتی دادگا و دوایی ڕوانەی زیندانی شاری شنۆ کرا.
ڕەشید ناسرزادە، چالاکوانی ژینگەپارێز و ئەندامی گرووپی شاخەوانی پێشڕەو، کە لە خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتگەلێکی جۆراو جۆر وەکوو “کۆبوونەوە و پیلان داڕشتن دژی ئەمنیەتی وڵات، پڕووپاگەندە دژی حکومەت” بە ٦ساڵ زیندان سزادرا بوو و بە هۆی ناڕزایەتی دەربڕین بۆ سزاکەی، بابەتەکەیان نێردراوە بۆ دادگای بەدواداچوونەوە.
ئەم چالاکی ژینگەپارێزە لە ڕێکەوتی ١٢ی سەرماوەز ساڵی ٢٧١٩ی کوردی لە جادەی پیرانشار-شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەسبەسەر کرا و نێردرا بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەت لە شاری ورمێ، کە دوایی تێپەڕ بوونی کاتی لێکۆڵین و لێپرسین بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا بوو.
کۆمەڵی مافی مرۆڤی کوردستان