سەردەشت: سەپاندنی دە ساڵ زیندان بۆ هاوڵاتییەک

KMMK:

ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، دە ساڵ زیندان بە سەر هاوڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ” دارا ڕەشیدی” کوڕی مستەفا” لە زیندانی ناوەندی ورمێ سەپێنرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە؛ ڕێوڕەسمی بەڕێوەچوونی دۆسیەی ئەم هاوڵاتییە ٢١ی پووشپەڕ لە لقی سێی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر نەجەفی هاتە ئاراوە و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێ لە حیزبە کوردییە ئوپوزیسیۆنەکانی حکوومەتی ئێران و پڕوپاگەندە دژ بەو دەسەڵاتە مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە ناوبراو پێشتریش بە تۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر و ٧ ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپێنرابوو و لە ساڵی ٢٧٠١ بۆ ٢٧٠٧ خولی زیندانییەکەی لە زیندانەکانی ورمێ و نەغەدە تێپەڕاندبوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان