کوژرانی دوو کۆڵبەر و بریندار بونی کۆڵبەرێکی تر

KMMK:
رۆژی یەک شەممە ٢٩ی پوشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناوی« رامین بەڵخکانلو» خەڵکی گوندی کشمیش تەپەی سەر بە شاری ماکۆ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سنوریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوری ماکۆ بە توندی بریندار دەکرێت.

بە پێی راپۆرتەکە: ناوبراو بە هۆی تەقەی ئەم هێزەوە لاقی بریندار دەبێت و ئەگەری لەدەست دانی لاقی زۆرە.

هەروەها لە هەواڵێکی تر، دوشەممە ٣٠ی پوشپەڕ لە ملەی « تەتە» لە هەورامان هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەورامان هەڵدەکوتنە سەر کۆڵبەران دەیانکەنە ئامانجی تەقەی داستەوخۆ.

بە پێی هەواڵەکە: بە هۆی تەقەی ئەم هێزەوە کۆڵبەرێک بریندار دەبێت و گیانی لەدەست دەدات و کۆڵبەرێکی تریش دەکەوێتە خوارەوە و گیانی لەدەست دەدات.
شایانی باسە کە: لەم هێرشەدا کۆڵبەرێکی زۆر بریندار و دەسبەسەر کراون و دەست گیراوە بەسەر کۆڵی زۆرینەی ژەو کۆڵبەرانە و بە هۆی کوژاندنەوەی ئینترنێتی ناوچە کە بە مەبەستی شاردنەوەی روداوەکە ناو و رێژەی کۆڵبەرانی کوژراو و برینداو دەستبەسەر کراو نادیارە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان