KMMK:
ڕۆژی شەممە ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، شوانێک بە ناوی ” ڕەسووڵ باکەند” کوڕی عەبدووڵڵا خەڵکی گوندی بازرگان سەر بە پیرانشار لە ڕێی تۆپ و هاوەن بارانی سپای پاسداران بریندار دەبێ و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بە هۆی گرانی برینەکەی گیانی لە دەست دەدات.
بە گوێرەی هەواڵەکە: ئەم شوانە لە بەرزاییەکانی سنووری قەندیل سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵاکانی بوو کە بەو شێوەیە هێرش دەکرێتە سەری و گیانی لە دەست دەدات.
شیاوی باسە: کۆماری ئیسلامی ئێران هەر ساڵ لە مانگی بەهار و هاوین ناوچە سنووری و شاخاوییەکانی ناوبەری ڕۆژهەڵات و باکوور و باشووری کوردستان تۆپباران دەکات و زیانی گیانی و ماڵی زۆر دەگەیەنێت بە هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە و هەر ساڵە ڕێژەیەکی زۆری هاوڵاتیانی دەبنە قوربانی ئەم کارەساتە پێشێلکاریانەی کۆماری ئیسلامی ئێران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان