دۆسیەی تیرۆری ئێقباڵ مورادی هەێشتا بە تەم ومژاوی ماوەتەوە

KMMK:

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای بەرز نرخاندنی یادی ئێقباڵ مورادی ئەندامی ڕێوەبەری ئەم ڕێخراویەیە لە ساڵڕۆژی تیرۆری ئەم چالاکە ناسراوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایدەگەیەنێ کە دۆسیەی ناوبراو هەروەها تەم و مژاوی و ناڕوون ماوەتەوە و خوازیاری وڵامدانەوەی بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوە و چارەسەری دۆسیەکەیە.

ئێقباڵ مورادی چالاکی سیاسی، چالاکی گۆڕەپان مافی مرۆڤ و ئەندامی ڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، باوکی زیندانی سیاسی ئێعدا کراو زانیار مورادی و مامی لوقمان مورادی زیندانی سیاسی دیکەی ئێعدام کراو کە لە سەردەمی گەنجی تێکەڵاوی خەباتی حیزبە سیاسییە کوردییەکان ببوو.

ئێقباڵ مورادی بە دەیان جار هەڕەشەی تیرۆری لێکراوبوو و چەنددین جاریش کرابوویە ئامانج و لە کۆتاییدا لە یەکێک لەم پەلامارانەدا گیانی خۆی ل دەست دا.
کوڕ و برازای ناوبراویش لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە دۆسیە بۆ سازکردنێکی ئاشکرادا ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا و پاشان ئێعدام کران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای یادکردنەوە مەحکووم کردنێ تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی ئێران داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بە خێرایی ئەنجامی ئەم دۆسییەی تیرۆرە و بکەرانی ئەم جینایەتە ئاشکرا بکرت.
هەنووکە دوو ساڵ بەسەر تیرۆری ئەم چالاکەی مافی مرۆڤە و ئەندامی ڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستاندا تێپەڕیووە بەڵام بەرپرسانی قەزایی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ ڕاگەیاندن یان هەواڵێکیان لە پێوەندی لە گەڵ پاشهاتی ئەم دۆسیەیە دەرنەخستووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای بەرز نرخاندنی یادی ئێقباڵ مورادی، تا ڕوون بوونەوە و ڕاگەیاندنی ئەنجامی دوا لێکۆڵینەوەکانی حکوومەتی هەرێمی باشووری کوردستان، کۆماری ئیسلامی ئێران بە بکەری ئەم تیرۆرە دەزانێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان