KMMK:
یەک شەممە ٢٢ی پوشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی دیزێڵ ئاوای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کرماشان بەڕێوە برا.
بە پێی هەواڵەکە: « فەرزاد شەکەری» خەڵکی گوندی کەل داودی سەر بە شاری سەر پێڵ زەهاو ئەو بەندکراوەیە کە لە سێدارە دراوە.
شایانی باسە کە: ناوبراو چوارساڵ پێش ئێستا بە تاوانی کوشتنی کەسێک دەست بەسەر کراوە و لە لایەن سیستەمی دادوەری کۆماری ئیسلامی لە شاری کرماشانەوە سزای کوشتنەوەی بەسەردا دەسەپێندرێت و رۆژی یەک شەممە ئەم سزایە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەڕێوە براوە.
بە پێی زانیاریەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینیەوە تا ئێستاو بە ئەژمار کردنی ئەم کەسە ١٨ کەس لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەرۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان