سەقز: پارێزەر عەلی ساکنی دەستبەسەر کرا

KMMK:
یەکشەممە ۸ی پووشپەڕی ۲۷۲۰ی کوردی، عەلی ساکنی، پارێزەری گیراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە «هوشمەند عەلی پور » لە لایەن هێزی ئەمنیەتی و «اطلاعات»ی ئێران دەستبەسەر کراوە.
بەپێی زانیارییەکان بەرێز ساکنی دوای دەستبەسەر کران ڕاگوێزی ناوەندی ئیدارە «اطلاعات» حکومەتی ئێران لە سنە کراوە و دوای لێپرسینەوە رۆژی چوارشەمە ۱۱ی پووشپەڕ بۆ سەقز بەڕی کراوەتەوە.
جێی ئاماژەیە کە کەیسی لێکۆڵینەوە لەسەر لە عەلی ساکنی پارێزەری هوشمەند عەلی پور لە لقی ۳ی «بازپرسی» دادگای ئینقلابی ئێران لە سەقزە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو پارێزەرەی رۆژھەڵاتی کوردستان هیچ زانیارییەک لەبەر دەست نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
جمعیت حقوق بشر کوردستان