KMMK:
سێ شەممە ۱۰ی پووشپەری ۲۷۲۰ی کوردی، حوکمی لەسێدارەدانی هاوڵاتییەک بەناوی محەممەد عەزیز مەحموودی بەرێوە چوو، ناوبراو پێشووتر کەسێکی کوشتبوو و حوکمی «قصاص»ی لە لایەن دادگای حکومەتی ئێران بۆ برابۆوە.
محەممەد عەزیز مەحموودی ساڵی ۲۷۱۸ی کوردی و لە تەمەنی ۲۳ ساڵیدا لە شەر و پێکدادانێک لەسەر «بابەتی نامووسی» کەسێک بەناوی دیاکۆ کەریمی دەکوژێت.
لەسێدارەدانی ئەو هاوڵاتییە لەکاتێکدا رووی دا کە چالاکی مەدەنی لە هەوڵ دابوون ماڵباتی قوربانی رازی بکەن کە لە بکووژ خۆش بن. بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئاکام مایەوە و ئەو گیراوە لەسێدارە درا.
بە پێی ئامارەکانی ناوندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە تا ئێستا ۱۶ هاوڵاتی لە لایەن حکومەتی ئێران لەسێدارە دراون، بە ئەژمار کردنی ئەو کەسەش، رێژەی لەسێدارەدراوان دەگاتە ۱۷ کەس.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
-
ماکو؛ دەستبەسەر کردنی ٤ کەس و نادیار بوونی بارودۆخیان
-
مەرگی گوماناوی چالاکانی ژینگەپارێز، خوازیاری سازدانی کۆمیتەیەکی سەربەخۆ بۆ دۆزینەوەی راستیەکانین