KMMK:
ڕۆژی یەکشەممە یەکی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەلاماریکدا بۆ سەر ماڵی هاولاتییەکی خەڵکی پەسوێ سەر بە پیرانشار بە ناو ” سەید ئەحمەد سابری” ناوبریان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستیانەوە.
شیاوی باسه که: تا ئێسە له هۆکاری دەستـبەسەری و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
لە لایەکی دیکەوه ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جوزەردان ” حسێن عەبدوڵڵا زادە” ٢۶ ساڵ تەمەن و خڵکی شــنۆ کە لە ڕێکەوتی١٠ی گوڵان له لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حیزبه دژبەرەکانی دەسەڵات بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
هەر لەم پێوەندییەدا و لە شاری بانه ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ” ئیبراهیم شوریانی” بەڕێوەبەری کەناڵی تێلگەرامی” دەنگی خەڵکی بانە” کە هەواڵەکانی تایبەت بە کورۆنای لەم شارە بە گەڵاڵەکردنی ڕەخنە لە بەرپرسانی شار بڵاو دەکردەوە وێڕای دەستبەسەردا گرتنی کۆمپیۆتەر و گوشی ناوبراو، دەستبەسەریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
شیاوی باسە کە: لە گەڵ دەستپێکردنی پاندۆمی کورۆنا ڤایرۆس لە پەڕاوپەڕی جیهان و لە ئێران، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چەندد قۆناخدا دەستیان داوەتە دەستبەسەری گەنجان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوازێ کە لە لایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوه بەدەر لە دۆخی کرۆنا و کەرەنتینه، کەشێکی ئەمنی قورس بەسەر ڕۆژهەڵتی کوردستاندا داسەپاوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان